کوردستان میدیا: سمینارێکی تایبەت بۆ بەڕێز عومەر شێخ مووس سەبارەت بە ئایندە و پێگەی کورد لە ئاڵوگۆرەکانی سووریە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوی ١٣٩١ی هەتاوی، سمینارێک لە ژێر ناوی ئایندە و پێگەی کورد لە ئاڵوگۆرەکانی سووریەدا بۆ بەڕێز عومەر شێخ مووس لە شاری ئوریبرۆ بە هاوکاریی ABF بەڕێوەچوو.
سمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە ئەنفال و شەهیدانی راپەڕینەکانی سووریە و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
لەو سمینارەدا بەڕیز عومەر شێخ مووس باسێکی لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی جیهان، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی کاریگەریی ئەو ئاڵوگۆڕانە لەسەر دۆزی کورد لە ئێستا و داهاتوودا پێشکەش کرد.
هەروەها بەشدارانی سمینار پرسیار و تێبینیی خۆیان خستە بەرباس و لەلایەن بەڕێوەبرانی سمینارەکەوە وڵام درانەوە.
لەو سمینارەدا هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک ئێران ــ ئوریبرۆ و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان و هەروەها ئەندامانی حیزب لەو شارە بەشدارییان کرد.