کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە هولەند، لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە

13:11 - 28 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندی حیزبی دێمۆکرات وێڕای بەشداری لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵەدا لە وڵاتی هولەند، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیشیان بەو بۆنەوە خوێندەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ هولەند، بە سەپەرستیی جەعفەر مەردان‌بەگی بەرپرسی کۆمیتە لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
لەم رێوڕەسمەدا ژمارەیەک رێکخراوی کوردستانی، ئێران و هولەندی بەشدار بوون و پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ هولەند، لەلایەن مەنسوور فەروخییەوە خوێندرایەوە.
لەو پەیامەدا وێڕای ئاماژە بە رێککەوتننامەی نێوان حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بەشداریی حیزبی دێمۆکرات لە نێو کۆنفرانسەکانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی، لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان جەخت کرایەوە.