کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کانادا

14:25 - 27 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ڕۆژهەڵاتی کانادا، لە ساڵیادی دامەزرانی کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ ڕۆژهەڵاتی کانادا بە سەرپەرەستی ڕەحیم بێهروز بەرپرسی گشتیی کۆمیتە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا کرد.

بەم بۆنەوە پەیامێکی پیرۆزبایی لە لایەن کۆمیتەی ڕۆژهەلاتی کانادا ئامادە کرابوو کە لە لایەن سەتار پاڵانیـیەوە پێشکێش کرا.

لەو پەیامەدا، وێڕای بەرزنرخاندنی خەباتی چەندین ساڵەی کۆمەلە پێداگری لەسەر زەرورەتی لێک نیزیکبوونەوەی هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانی ئێران کرابوو.