کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات ــ فینلاند، لە یادی دامەزرانی رۆژی کۆمەڵە

13:28 - 30 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری هێلسینگیی وڵاتی فینلاند لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەدا بەشداریی کرا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی کۆمیتە بە سەرپەرستی خالید مەهابادی بەرپرسی پێوەندییە نیشتمانی و ئێرانییەکانی کۆمیتەی فینلاند، وێڕای پێرۆزبایی ئەو رۆژە، پەیامێکیشیان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کرد.
لە پەیامەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچە، ئێران و کوردستان کرابوو و لەسەر لێک نزیک بوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێداگری کرابووە.