کوردستان میدیا: "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بە بانگهێشتێکی فەرمی، بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانیی فەڕانسەدا کرد.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی كونسولخانەی فەڕانسە لە هەولێر، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزب، بەشداریان لە مەراسمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕانسەدا كرد و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتیان بە "دۆمینینگ ماس" سەركونسولی فەڕانسە ڕاگەیاند.
ئەم مەراسمە بە بەشداریی زۆربەی سەركونسولیی وڵاتان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین شاندی حیزبەكان و راگەیاندنە بیانی و نێوخۆیییەکان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە لێپرسراوی حیزب، لە پەراوێزی ئەم مەراسمەدا چاوپێكەوتن و ڕاگۆرینەوەی لەگەل چەندین سەركونسول و كەسایەتی و نوێنەری حیزبە بەشداربووەكان و وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێک هێنا.