کوردستان میدیا: شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریتانیا کە لە شاری مەنچستێر بەڕێوەچوو، بەشداری کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌رێکەوتی ٣١ی خه‌رمانان و ١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٣ی هەتاوی، نوێنەرایەتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا بە سەرپەرستی ئاکام ره‌حیمی و بە بانگهێشتی فەرمیی حیزبی کرێکاری بریتانیا له کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ئەو حیزبەدا به‌شداری کرد.
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی حیزبی کرێکار له‌مه‌نچستێر به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له‌که‌سایه‌تییە سیاسییە‌ناودارەکانی بریتانیا و نوێنه‌ر و سه‌فیری زۆرێک له‌وڵاتان به‌رێوه‌چوو.
له‌و کۆنفرانسه‌دا شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات له‌چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌باس کردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کرێکار و بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌شداری کرد و له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا بیروڕایان له‌گه‌ڵ به‌شداراندا ئاڵوگۆڕ کرد.
حیزبی کرێکار، یەکێک لە حیزبە سۆسیال دێموکراتە چەپە میانەڕەوەکان و یه‌کێک له‌حیزبه‌سه‌ره‌کیه‌کانی بریتانیایه‌و لەساڵی ١٩٠٠ی زایینی‌دا دامەزراوە و هەنووکەش کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی بریتانیا به‌تایبه‌تی له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌هه‌یه.