کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات، لە ساڵڕۆژی شەهیدانی حیزبی شیوعی لە ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوید بەشداریی کرد.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، عەلی ئەسوەند بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید، بەشداریی لە یادی \'\'شەهیدانی شیوعی لە شاری ستۆکهۆڵم کرد کە لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی حیزبی شیوعیی کوردستان و حیزبی شیوعیی عێراق، پێکهاتبوو .
لەو ڕێوڕەسمەدا، وێڕای باڵوێزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە عێراقی و کوردستانییەکان و هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو حیزب تێیدا بەشدار بوون.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداریی کردبوو و پەیامێکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامەکەیدا، وێڕای ڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان، حیزبی شیوعیی كوردستانی وەک حیزبێكی ڕەسەن و بە سیاسەتێكی دروست و واقعبینانه نیسبەت بە ڕووداوەكانی كوردستان و جیهان وەسف کرد.
هەروەها لە پەیامەکەدا باس لەوە کرابوو کە؛ حیزبی شیوعیی کوردستان، لە مەیدانی سیاسەتدا، هەمیشه بۆ ئێمه وەک حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، جێگای ڕێز بووه.
لە کۆتاییدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سەر پێوەندیی و هاوکاریی زیاتری نێوان هەردوولایەن، جەختی کردەوە.