کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک، لە کۆنفڕانسی مافی بڕیاردان لەسەدەی بیست‌ویەکدا لە پارلمانی ئورووپا بەشداری کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٣ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، جەمیل فه‌تحی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وڵاتی بلژیک، له‌کۆنفرانسێک له‌پارلمانی ئورووپا، له‌ژێر ناوی مافی بڕیاردان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بەشداری کرد.
کونفرانسی مافی بڕیاردان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، له‌لایه‌ن رێکخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان (UNPO) و فراکسیۆنی یه‌کیه‌تیی ئازادیی ئورووپای سه‌ربه پارلمانی ئورووپا و سه‌نته‌ری ماوریس کۆپیته‌رس رێکخرابوو و لە پارلمانی ئورووپا لە شاری برووکسێل بەڕێوەچوو.
چه‌ندین ئەندام‌پارلمانی ئورووپا، مامۆستای زانکۆ و چالاکوانی سیاسیی و مه‌ده‌نی لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوون.
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان (UNPO) لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا باسی له گرینگیی بابه‌تی ئازادی له مافی بڕیاردان وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی کرد و به له به‌رچاوگرتنی ئاکامه‌کانی رێفراندۆم له سکۆتلاند وتی: زۆرێک له وڵاتانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌پێیان وایه که هه‌ر کات باس له مافی بڕیاردان، له چاره‌ی خۆنووسین، ده‌کرێت مانای جیابوونه‌وه‌ده‌دا، له کاتێکدا که بینیمان له سکۆتلاند پێچه‌وانه‌که‌ی به‌دی هات و خه‌ڵک ده‌نگیان به‌مانه‌وه‌دا.
باش باسه‌که‌ی نوێنه‌ری رێکخراوی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان، که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ناو پانێله‌که له‌سه‌ر مافی بریاردان، له چاره‌ی خۆنووسین، به‌وردی دوان.
به‌شداران کۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مافی بریاردان له چاره‌ی خۆنووسین مافێکه که ناتواندرێ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا نکۆڵی لێ بکرێت و ئه‌م مافه نه ته‌نیا له روانگه‌ی فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقییه‌وه به‌ڵکوو له روانگه‌ی یاساییشه‌وه مافێکه که دانی پێدا نراوه‌و له زۆرێک له یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت له ئه‌ساسنامه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کاندا، باسی لێوه‌کراوه.
یەکێکی دیکە له به‌شداربووانی ئەم کۆنفڕانسە کە سه‌ربه هه‌رێمی کاتا‌لۆنیا بوو، باسی له به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر رێگای گه‌لی کاتا‌لۆنیا کرد و له‌سه‌ر مافی بڕیاردان، وتی: هه‌رچه‌ند که ئێمه له دۆنیایه‌کی دیمۆکرات‌دا ده‌ژین، بەڵام کۆسپەکان لەسەر رێگای جێبەجێ کردنی مافی بڕیاردان زۆرن.
به‌شداربوویەکی دیکه‌ی سکۆتلاندی تیشکی خسته‌سه‌ر خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی رێفراندۆمی ئەم دواییانە له سکۆتلاند و وتی: ده‌نگ نه‌دانی خه‌ڵکی سکۆتلاند به‌سه‌ربه‌خۆیی مانای ئه‌وه‌نادا که ئێمه‌واز لە سەربەخۆیی دێنین، به‌پێچه‌وانه، ئه‌و مافه له جێی خۆیدا ده‌مێنێ و ئێمه له داهاتوودا دیسان هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئەو مافه‌ره‌وایه بە دەست بهێنین.
یەکێکی دیکە لە بەشداربوان لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە ئازادیی بڕیاردان له مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌توانێ ئاکامی نگەتیڤ به‌دوای خۆیدا بێنێ و ده‌بێته هۆکار تا وڵاتانێکی بچووک له ناو یه‌کیه‌تیی ئۆرووپا سه‌ر هه‌ڵبده‌ن و ئه‌م وڵاتانه له دوارۆژدا تووشی کێشه‌ی ئابووری ده‌بن و ئه‌وه لاوازبوونی یەکیەتیی ئورووپا بەدواوە دەبێت.
پاش کونفڕانسەکە، جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ مارک د مێسه‌ماکر ئه‌ندام پارلمانی ئورووپا و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا و هه‌روه‌ها ئه‌ندام له کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلمانی ئورووپا چاوپێکەوتنی کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە مافی چاره‌ی خۆنووسینی گەلی کورد له کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها ره‌وشی خراپی مافی مرۆڤ له ئێران و بەتایبەتی کوردستان کرا.