کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتیکی حدک ئێران لە یادی یەک ساڵەی کۆچی دوایی جەوهەر نامیق

16:06 - 29 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە یادی یەک ساڵەی کۆچی دوایی جەوهەر نامیق لە شاری هەولێر بەشداریی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بو ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز رۆستەم جهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسی، لە یادی یەک ساڵەی کۆچی دوایی جەوهەر نامیق سالم لە شاری هەولێر بەشداریی کرد.

لەو رێوڕەسمەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکوومی و حیزبی بەشدار بوون و کۆمەڵێک پەیام بۆ ئەو رێوڕەسمە هاتبوون:
ــ پەیامی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ــ پەیامی ئەرسەلان بایز، سەرۆکی پارلمانی کوردستان
ــ پەیامی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ــ پەیامی کەریم سەنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ــ پەیامی د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری که‌رکووک
هەرەها پەیامی بنەماڵەی خۆالیخۆشیبوو، لەگەڵ ژمارەیەک شیعر و فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی جەوهەر نامیق پێشکەش کرا.

جەوهەر نامیق کەسایەتییەکی سیاسی و ناسراوی کوردستان، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یەکێک لەو سیما ناسراوانە بوو کە رۆڵێکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد، لە باشووری کوردستاندا هەبوو.

لەو ماوەشدا کە وەکوو سەرۆکی پارلمانی کوردستان هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستان خزمەتی کرد، رۆڵێکی بەرچاو و دیاری گێڕا.