کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ٤٤‌ـەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستاندا

13:41 - 11 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٤٤‌ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکیەتیی نیشتمانییان کرد.

ڕۆژی شەممە، ۱۱ی جۆزەردان، هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی "محەمەدنەزیف قادری"، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دیمۆکرات، سەردانی مەڵبەندی کۆیەی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لە لایەن وەڤدێکی مەڵبەند، بە سەرپەرستیی "بورهان سەعید سۆفی"، بەرپرسی مەڵبەندەوە، پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا، وەڤدی حیزبی دێموکرات، پیرۆزبایی حیزبی دیمۆکراتیان بە بۆنەی ٤٤ـەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانییەوە پێشکەش بە مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی، کادر و ئەندامانی یەکیەتی کرد.

لە بەرامبەردا، وەڤدی یەکیەتیی نیشتمانی، وێڕای سپاس و پێزانین لە حیزبی دێموکرات، پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەر دوو لایەنیان بەرز نرخاند.