کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی میرتەحسین بەگ لە وڵاتی ئۆتریش

10:30 - 17 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆتریش، لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی میرتەحسین بەگ بەشدارییان کرد.

ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕێبەندان، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە ئۆتریش، شاندێک بە بەشداریی بەرپرسی کۆمیتە و چەند ئەندامێکی کۆمیتە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی میرتەحسین بەگ، میری ئیزەدییەکانی جیهان، لە شاری ڤییەن بەشدارییان کرد.

 ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی کوردە ئیزەدییەکانەوە لە ئۆتریش ڕێک خرابوو و بەشێکی زۆر لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئۆتریش و نوێنەرایەتی بەشێک لە ڕێکخراوە کوردستانییەکان تێیدا بەشدار بوون.

لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە له ئۆتریش، سەرەڕای دەربڕینی خەم و پەژارە بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەری کوردە ئیزەدییەکان ـ میرتەحسین بەگ ـ، سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو، هەموو خەڵکی کوردستان  بەگشتی و کوردە ئیزەدییەکان بەتایبەتی کرد.