کوردستان میدیا: بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حێزبی دێموکرات، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، چەندین دەورەی نیزامیی تایبەتی بەڕێوە برد.
لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا، بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی و بە مەبەستی پەروەردە و پێگەیاندنی ئەندامانی حیزب لەم بەشەدا، بە هاوکاریی دەزگای فەرماندەیی هیزی پێشمەرگەی کوردستان، چەندین دەورەی نیزامییان بۆ بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخستنی ئاشکرا بەڕێوە برد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەرەتای دامەزرانیەوە تاکوو ئێستا و لەسەر ئەساسی بڕوا بە پەروەردە و پێگەیاندنی کادر و پێشمەرگە و ئەندامان، بە بەردەوامی بە بەڕێوەبردنی دەورەگەلی جیاوازی سیاسی و نیزامی، هەوڵی پەروەردە و بارهێنانی هێزێکی پۆشتە و پەرداخی لە بواری سیاسی و نیزامییەوە داوە و لەسەر ئەم ڕێبازەش بەردەوامە.