کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی تووشبووان بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "بووعەلیـ"ـی مەریوان تەنیا خاوەن ١٥ تەختە

09:52 - 25 رەشەمه 2719

بەشی دابڕگەی نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان کە بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کراوە، تەنیا خاوەنی ١٥ تەختە و لە ئەگەری ڕوودانی کارەسات جێگە و پێداویستیی تایبەتی نییە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، ٤ کەسی گوماناوی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا لە بەشی دابڕگە لەژێر چاودێریدان.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم  شارەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەریوان گیانی ٢ کەسی ئەستاندووە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٨ کەس. هەروەها ٢ کەس چاکبوونەتەوە و مورەخەس کراون.

لەلایەکی دیکەوە وێڕای بەردەوامیی گوشاری خەڵک و چالاکانی مەدەنی، هێشتا سنووری باشماخ کراوەیە و ژمارەیەکی زۆر کرێکار خەریکی کارن و لە مەترسیی ڕاستەوخۆی ئەم ڤایرۆسەدان.