کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی وەرزێری لە کرماشان بەهۆی کۆرۆناوە خەسارێکی زۆری پێ گەیشتووە

12:56 - 20 خاکەلێوه 2720

لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا خەڵک و بەتایبەتی بەشی بەرهەمهێنان تووشی خەسارێکی زۆر بوون.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، پارێزگای کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی کۆرۆناوە خەسارێکی قەرەبوونەکراوی بەر کەوتووە.

گاودارییەکان، کێڵگەی پەلەوەرەکان و کارگە بەرهەمهێنەرەکان زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە.

ساڵی ڕابردووش بەهۆی هاتنی لافاو زیانێکی زۆر بە بەشی کشاوەرزیی کرماشان گەیشت.

بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان؛ هاتنی لاوفا لە کرماشان نزیک بە ٥٠٠ میلیارد تمەن زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێنا و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە دەبێت نزیک بە ٨٠٠ میلیارد تمەن بوودجە تەرخان بکرێت.

بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە هەتا ئێستا هیچ بودجەیەک تەرخان نەکراوە.