کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە تونێلێکی کرماشان کە لە حاڵی دروستکردندا بوو داڕما

12:22 - 18 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شەوی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بەشێک لە تونێلی ڕێگای قەتاری شاریی "کرماشان" لە قووڵایی ٢٩ میتری و لەلای مزگەوتی "جامیع" کە لە حاڵی دروستکردندا بوو تووشی داڕمان بووە و بە هۆیەوە ترافیکێک لە شار دروست بووە و هاتوچۆ ئەستەم بووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا "مەهدی غوڵامڕەزایی" جێگری ڕێکخراوی هاتوچۆی ڕێگای قەتار لە "کرماشان" وتوویەتی کە ئەو تونێلە هەروا لە حاڵی داتەپین و ڕووخاندایە و دوو ساڵ پێشیش کاتی هەڵکەندنی ئەو تونێلە هەمان شت ڕووی داوە.

بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە بنەما زانستییەکانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان زۆر کەمتەرخەمن و بەشێکی زۆر لەو  بڕە پارەیەی کە بۆ جیبەجێکردنی پرۆژەکە دابین دەکرێت و دەخرێتە بەردەستیان، دەیدزن.