بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن کەسانی ژینگەدۆست هەڵگیراوەتەوە، کەسانی هەلپەرست دارستانەکانی "بناگوێـ"ـی "مەریوانـ"ـیان لەنێو بردووە.
ئەو دارستانە کە لە شارۆچکەی پیشەیی و سەرەتای ڕێگای "بەییڵـە"ی ئەو شارە نزیکە پێشتر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بەشێک لە دارەکانی لەنێو چوون و کەسانی هەلپەرست بە بیانووی دارە سووتاوەکان دارە تەڕ و زیندووەکانیشیان بڕیون.
ژینگەی کوردستان بەردەوام کەوتووەتە بەر هێرشی ناحەزانی ژینگە و کەسانی هەلپەرست، هەروەها ڕێژیمی ئێرانیش بە بیانووی جۆراوجۆر کەڵکی خۆی لێ وەردەگرێت.