سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی پووشپەڕ شوێنی گەشتیاریی "سوڵتان یەعقووبـ"ـی شاری نەغەدە لەلایەن کەسانی دژە ژینگەوە ئاگری تێبەردرا کە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچە و ژینگەدۆستان کوژێندرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی هەینی دارستانەکانی دوو گوندی "گۆشخانی و سەردۆشـ"ـی مەریوان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیم ئاگری تێبەردرا کە بە هاوکاریی دانیشتووانی ئەو دوو گوندە و گوندەکانی دەوروبەر و ئەندامانی کۆمیتەی گوندەکانی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان کوژێندرایەوە.
بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم لە ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا حەوت حاڵەتی ئاگ تێبەردان لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پارێزگای سنەدا ڕووی داوە کە بە هۆیەوە ٩٧ هێکتار لەو شوێنانە لە ئاگردا سووتاون.