کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە دارستانەکانی ناوچەی "ڕەبەت" لەنێو براون

11:48 - 21 خاکەلێوه 2722

بەپێی ڤیدیۆیەک لە دارستانی گوندەکانی "گۆڵێ و لیلانێـ"ـی ناوچەی "ڕەبەت" سەر بە شاری "سەردەشت"، کۆمەڵێک داربەڕوو بڕدراون.

بەپێی زانیارییەکان کەسانی هەلپەرست و دژە ژینگە چەندین داربەڕووی کۆنیان بڕیون و وردیان کردوون و لە شوێنی خۆیان کەڵەکەیان کردوون.

دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوام لەلایەن خەڵکی هەلپەرست و دژە ژینگە و هەروەها لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە.