کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە دارەکانی دارستانی "بادیناوێ" لەلایەن کەسانی هەلپەرستەوە بڕدران

12:45 - 28 جۆزەردان 2722

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕێژیم بەشێک لە دارەکانی دارستانی خوارووی "بادیناوێ" سەر بە شاری "پیرانشار"یان بڕیوە و خەسارێکی زۆریان بە ژینگە گەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە بە شەو ئەو دارانەیان بڕیوە و بەتاڵانیان بردوون.

کەسانی دژە ژینگە و هەلپەرست بەردەوام بە شێوازی جۆراوجۆری وەک "بڕینی دارستانەکان، ئاگرتێبەردانی سروشت، کێڵانی ئەو زەوی و زارانەی کە سامانی سروشتین و..." خەسار بە ژینگەی کوردستان دەگەیەنن.