لاوانی تێکۆشەری "گوێکتەپە" لە مەهاباد بەنیسبەت چالاکیی بانگەشەیی دەستنیشانکراوانی ڕێژیم بۆ شۆرای شار و گوند ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و مەحکوومیان کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە دوای شەهیدبوونی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و سۆهراب خەدیرییپوور" لە گوێگتەپە کە هەروا سەرەخۆشی و خەم و پەژارە خەڵکی داگرتووە، بەڵام بەربژێرێک بە دانانی ستادی تەبلیغاتی و بڵاوکردنەوەی شیرینی و ئاھەنگ دڵی خەڵکی ناخۆش کردووە .
لە ماوەی چەند شەوی ڕابردوودا لەلایەن لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە و "وێنەی شەهیدان و پۆستێری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان بڵاو کراوەتەوە و وێنەی بەربژێرەکانی ڕێژیمیان سووتاندووە" لە هەمبەر ئەو چالاکییەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ڕێژیم بە بەربژێرەکانی وتووە تەواوی وڵات بکەنە بەنێر و پوستێری تەبلیغاتی و وێنەی خۆیان.
ئێمە وەک لاوان و لایەنگرانی ئازادی و دۆستانی شەهیدان، ئەو کارە ناجوانمێرانە مەحکووم دەکەین و بەو بەربژێرە و تەواوی بەربژێران ڕادەگەیەنین ئەو کارانەی ئێوە لە بیر و هۆشی خەڵکدا دەمێنیتەوە و لەبیر ناکرێت و لە ڕۆژی دێاریکراو دەبێت وڵامدەری خەڵک بن و ئەو وتە بەنرخەی شەهید دوکتور "قاسملوو"یان لە بیر بێت کە دەفەرمێت :"تەکلیفی خۆتان مەعلووم بکەن یان لەگەڵ خەڵک بن یان لەگەڵ دوژمنی خەڵک بن".
نا بۆ هەڵبژاردنی ڕێژیمی فاشیستیی ئاخوندی