کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە مامۆستایان و بەرپرسانی سەقز بانگهێشتی ئیدارەی پەرەوەردە و بارهێنان کران

11:21 - 30 رێبەندان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان کۆمەڵێک لە مامۆستایان، جێگر و بەرپرسانی قوتابخانەکانی سەقز سەر بە پارێزگای سنە، بانگهێشتی ئیدارەی حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەو شارە کران و هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە مانگرتنی مامۆستایاندا بەشداری نەکەن.

بانگهێشتکراوان زۆر بە توندی وڵامیان داونەتەوە و وتوویانە: "هەتا ئەو کاتەی کە ماف و داخوازییەکانمان بۆ دابین نەکەن لە مانگرتن بەردەوام دەبین و لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەشداری دەکەین".

ماوەیەکی زۆرە مامۆستایان لە کوردستان و ئێران بە شێوەی سەرتاسەری سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی تەرحی پلەبەندی و تەرحی یەکدەستکردنی مووچەکانیان لەلایەن ڕێژیمەوە، ناڕەزایەتی دەردەبڕن.