کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا داوایان کردووە کە ئینتێرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکرێت

12:05 - 20 رەزبەر 2721

لە نامەیەکدا بەشێک لە نوێنەرانی دێموکرات و کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا، داوایان لە "بلینکێن"  وەزیری دەرەوە و "جێنت یەلێن" وەزیری خەزێنەداریی دەوڵەتی "جۆ بایدن" کردووە کە ئینتێرنێتی بێ سانسۆر بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن.

ئەو نوینەرانە پێکهاتوون لە ١٤ نوێنەری دێموکرات و ٧ نوێنەری کۆماریخواز کە داوایان لە "بایدن" کردووە هەتا دڵنیا بێت لەوەی کە ئایا خەڵکی ئێران دەتوانن بە شێوەی یاسایی دەستیان بە ئامێری پێشکەوتووی ئازادیی بیروڕادەربڕین و پێداویستییەکانی دامەزراندنی زانیاریی ڕاست ڕابگات یان نا.

لەو نامەیەدا هاتووە: "لە سەردەمی سەرکۆماریی ئیبراهیم ڕەئیسیدا کە ڕابردووەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، لەوانەیە بەرتەسککردنەوەی دەسپێڕاگەیشتنی خەڵکی ئێران بە زانیاری خێراییەکی زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت".

هەروەها لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە: "ئامانج لە گەڵاڵەی ناسراو بە پاراستنی دنیای خوازەکی کە لە مەجلیسی ئێراندا پەسند کراوە ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران ئینتێرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی گشتی بخاتە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی ڕێکخراوە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی خۆیەوە".