کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە وەرزشکارانی کوردستان، یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت

11:24 - 23 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: بەشێک لە وەرزشکاران و شاخەوانانی کوردستان، بە هەڵکردنی ڕەنگی شین، سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکرانی ڕێبەری گەورەی کورد "دوکتور قاسملوو" و هاوڕێیانیان بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە وەرزشکاران و شاخەوانانی شارەکانی ورمێ، سنە و کرماشان، بە هەڵکردنی ڕەنگی شین، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی ڕێبەری کاریزمای نەتەوەکەمان "د. عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانیان بیر هێنایەوە و یادی ئەم ڕێبەرە مەزنەی کوردیان بەرز ڕاگرت و ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانەکانی لە ڕاستای سەرخستنی دۆزی ڕەوای کوردستان گرت.