کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە شاری سەقزەوە پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی پیشەوا نوی کردەوە

12:10 - 3 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: بەشێک لە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز بە ناردنی پەیامێک بەبۆنەی ٢ی رێبەندانەوە وێڕای پیرۆزبایی ئەم جێژنە بەڵێنی وەفاداری تاسەریان بە ڕێبازی کۆمار دا.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

بە سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە

جێژنی بەشکۆی دووی ڕێبەندان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری شاخ و شار و هەموو کوردێکی دڵسۆز و ئازادیخواز پیرۆز بێت. کۆماری کوردستان مەزنترین دەسکەوتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نەتەوەی کوردە کە بە دەستی پێشەوا قازی محەممەدی هەرگیز نەمر دامەزرا و بۆ هەتا هەتایە جێگای فەخر و شانازی هەموو کوردێکی بە شەرەف و نیشتمانپەروەرە . ئێمە لەم جێژنە مەزنەدا لە شاری سەقزەوە پەیمانتان لە گەڵ نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا گەیشتن بە ترۆپکی ڕزگاری لە خەبات و چالاکییەکانمان بە دژی داگیرکەرانی کوردستان وچان نەدەین. ڕێژیمی تێرۆریستی ئاخوندی درێژکراوەی دەسەڵاتی بێ ڕەزا و ئینسانی کوژی پەهلەوییە و بە هەمان عەقڵییەتی داگیرکەرانە و زیادەخوازانەوە بە نیسبەت داوا ڕەواکانی نەتەوەی کوردەوە دەجوڵێتەوە . بۆیە باشترین سەنگەر بە دژی زوڵم و سەرەڕۆیی دەسەڵاتدارانی تاران خەبات لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا دەزانین و دڵنیاین ئاسۆی ڕزگاری لە هەموو جارێک نیزیکترە و ڕاسان تا گەیشتن بە لوتکە بەردەوام دەبێت .

نەمری بۆ شەهیدانی کوردستان و کورد

ڕوخاوتر بێت ڕێژیمی گەندەڵ و ترۆریستی ئاخوندی

سەقز ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی