کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێکی زۆر لە گوندەکانی پارێزگای "سنە" لەگەڵ کێشەی بێئاوی بەرەوڕوون

13:41 - 8 خەرمانان 2721

بە وتەی"عەلیڕەزا تەخت شاهی" بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی ئابفای پارێزگای "سنە" لە ئێستادا ١٥٠ گوند لە پارێزگای "سنە"، لەگەڵ کێشەی بێئاوی بەرەوڕوون و بە تانکێر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرێ.

ناوبراو وتوویەتی ئەو گوندانەی کە بە تانکێر ئاویان بۆ دابنین دەکرێ دوو گرووپن، بەشێک لە گوندەکان کە پێشتر لەگەڵ بێئاوی بەرەوڕووبوون و بەشێکیش لە وەرزی هاویندا و بەهۆی وشکەساڵی سەرچاوەکانی ئاوی نێو گوندەکان وشک بوونە.

هەروەها لە ئێستادا ٤٧٠ هەزار کەس لە گوندەکان کە بەرامبەرە بە ٨٥ لەسەدی حەشیمەتی گوندەکان لە ئاوی خاوێن و تەندروست بەهرەمەندن.

ئەوە لەحاڵێکدایە ئەو پارێزگایە خاوەنی سەرچاوەی یەکجار زۆرە، بەڵام وشککردنی بە پلانی ئەو سەرچاوانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و ڕاگواستنی ئاوی بەنداوەکان بۆ شارەکانی دیکە و نەبوونی بەڕێوەبەری شیاو و بۆ کۆکردنەوەی ئاو کە لە وەرزی باراندا دەبارێ، تووشی قەیرانی بێ ئاوی هاتووە.