کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەغدا لە ئۆپێکدا جێگای ئێران دەگرێتەوە

18:33 - 16 گەلاوێژ 2720

ئێران لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتدا شکستی هێناوە و بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەست لە چەواشەکاری هەڵناگرن .

"بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، هەناردەکردنی گیراوە نەوتییەکان بێ وێنە دەبێت.

هەروەها "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیم وتوویەتی، بەرهەمهێنانی پێترۆشیمی لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەودا دوو هێندە زیادی کردووە.

بەپێی پێشبینی کارناسانی بواری وزه، لە ساڵانی داهاتوودا بازاڕی فرۆشی نەوتی ئێران داکشانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئێران لە بواری هەناردەکردنی نەوتدا لە پلەی سێهەم دەبێتە چوارەم.

ئیران هەتا ساڵی ٢٠٤٠ دەتوانێت زۆرترین بەرهەمهێنەری نەوت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بێت، بەڵام بەهۆی سیاسەتی هەڵەی کاربەدەستانی ڕێژیم و گەمارۆکان کەمترین سەرمایەگوزاری لەم بەشەدا دەکرێت.

بەپێی پێشبینیی کارناسانی نێونەتەوەیی وزە، گەمارۆکانی سەر ئێران و نەبوونی سەرمایەگوزاریی شیرکەتە نەوتییەکانی جیهان بووەتە هۆی شکستی بازاڕی نەوتی ئێران.