![](/content/upload/1/news/55046_w920.jpg)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١، بە هۆی ڕووخانی لافاوگری دروستکراو لە نزیک گوندی "عەورەکی"، مەترسی لەسەر ئەو گوندە و گوندەکانی ناوچەی چابەهار لە پارێزگای بەلووچستان دروست بووە.
ئەو لافاوگرە بەهۆی زۆریی بارینی باران و کۆبوونەوەی ئاوی لەڕادەبەدەر ڕووخاوە.
دانیشتووانی گوندی عەورەکی و گوندەکانی ناوچەکە ڕەخنەیان لە کارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕیژیم گرتووە و وتوویانە کە بوونی ئەو لافاوگرە جگە لە مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵک، هیچ قازانجێکی دیکەی نییە.
چەند ساڵێکە هاتنی لافاو لەو ناوچەیە، کێشەی بۆ خەڵکی گوندی "عەورەکی" و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە دروست کردووە و زیانێکی زۆریی مادی بە خەڵک گەیشتووە.