کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەناو نوێنەری خەڵکی مەهاباد خۆی گەندەڵکارێکی ئابوورییە

11:01 - 30 سەرماوەز 2720

لەکاتێکدا "جەلال مەحموودزادە" نوێنەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەجلیسدا باس لە بنبڕکردنی گەندەڵی دەکات بەڵام خۆی لەوەڕگەی خەڵکی لە "گوێکتەپە" داگیر کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران ئیدعای کردووە کە شۆرا و شارەداریی مەهاباد خولی سێهەم لەسەر بەدواداچوونەکانی ناوبراو بەهۆی گەندەڵییەوە دەسبەسەر کراون؛ بەڵام خۆی دەستی بە سەر ٢ هێکتار لە لەوەڕگەی گوێکتەپە داگرتووە.

ئەو نوێنەرەی ڕێژیمی ئێران تەنانەت ئیزنی نەداوە شۆرا و دێهیاری "گوێکتەپە" بەهۆی داگیرکردنی لەوەڕگەی خەڵک جەریمە و سزا بدرێن و بەم جۆرە ٣ میلیارد تمەن زیانی بە خەڵکی ئەو شارۆچکەیە گەیاندووە.

"مەحموودزادە" کاربەدەستی ڕێژیم هەروەها ویستوویەتی بە ناوی کەسێک بە شوناسی "ئیران زادە" ١٢ هێکتار بە بیانووی کارخانەی ڕۆن و سیمان داگیر بکات.

هەروەها ئەو نوێنەرەی ڕێژیم دەستی لە چەندین دۆسیەی گەندەڵیی دیکەدا هەیە کە هەموویان بە دەستی ناوبراو پەردەپۆش کراوە.