کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەناو "کۆنگرەی مەشاهیری کورد"، به گەندەڵیی ماڵی بەڕێوە چوو

12:18 - 25 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە ماوەیەک پێش کۆنگرەیەکی لەژێر ناوی "کۆنگرەی مەشاهیری کورد" لە شاری سنه بەڕێوە برد، گەندەڵییەکی ماڵیی زۆری تێدا کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەڕێوەچوونی بەناو کۆنگرەی مەشاهیری کورد لە شاری سنە، لە لایەن زۆر کەس و لایەنەوە سەرنجی خرایە سەر.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: "یەکێک لەو باسانەی کە لەو کۆنگرەیەی ڕێژیمدا باسی لێوە ناکرێت و پەردەپۆش دەکرێت، ناڕوونی لە دابینکردنی بودجەی ئەو کۆنگرەیەیە کە لەبارەیەوە هیچ لایەنێک و بەرپرسێکی ڕێژیم وڵامدەر نییە".

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، بڕی ٥ هەتا ٢٠ میلیارد تمەن بودجە بۆ ئەو کۆنگرەیەی ڕێژیم هەزینە کراوە، بەڵام "بەهمەن مورادنیا"، پارێزگاری ڕێژیم لە شاری سنە وتوویەتی: "ئەو پارەیە لە لایەن کەرتی تایبەت (بەشی خوسووسی) دابین کراوە".

هاوکات ڕوون نەکراوەتەوە ئەو بەشەی کەرتی تایبەت چ کەس یا لایەنێکە.

لەو کۆنگرەیەدا، چەند کەس لە فەرمانبەرانی پارێزگاری سنە، بڕی ٣ ملیۆن تمەن و هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، بڕی ١٠ ملیۆن تمەنیان پێ دراوە و هەروەها ٨٠ ملیۆن تمەن بۆ بڵاوکردنەوەی کتێب تەرخان کراوە کە ئەو کتێبە هیچ بایەخێکی نەبووە.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە به باشی ڕوون و ئاشکرایە ئەو بڕە پارەیە خواردراوە و بەرپرسەکانی ڕێژیم ئەو گەندەڵییە پەردەپۆش دەکەن.