کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەنێری قاسم سلێمانی لە غەزە هێنرایە خوارەوە

13:10 - 13 بەفرانبار 2720

لە ساڵمەرگی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران، بەنێری هەڵواسراوی ئەو تێرۆریستە لەلایەن خەڵکی غەزەوە هێنرایە خوارەوە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، خەڵکی غەزە بەنێرەکانی تێرۆریست قاسم سلێمانییان هێناوەتە خوارەوە و خستوویانەتە ژێر پێ.

ئەمە پاش مانۆڕی هاوبەشی ڕێژیمی ئێران و فەلەستین کە بۆ ئامادەیی دەربڕینیان لە غەزە بەڕێوەیان برد، ئەنجام دراوە.

خەڵکی غەزە بەو کارەیان ڕایانگەیاندووە کە لە بوونی هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا ناڕازین.

پێشتر لە چەند شاری ئێرانیشدا وێنە و بەنێرەکانی قاسم سلێمانی لەلایەن خەڵکەوە سووتێندراون.