کوردستان میدیا: "بەهمەن قوبادی"، دەرهێنەری ناسراوی کورد، لە پەیامێکیدا بەنیسبەت مەرگی دوو کۆڵبەری کورد کە لە ملەی "تەتە"ی هەورامان لە بەفر و کڕێوە و سەرمادا گیانیان لەدەست دا، هەڵوێستی نیشان دا.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م دوو برایه، ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ی که بەهۆی دزینی پاره‌کانیان و ناردنیان بۆ گرووپه تێرۆریستییه‌کان، به‌م جۆره ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌م ڕێژیمه گه‌نده‌ڵه، له کوشتنی خه‌ڵکی خۆی هیچ باکێکی نییه و ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌بێ به هه‌ر شێوازێک بێت، به‌هۆی پێشێلکردنی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکانی ئێرانی و به‌تایبه‌ت کوردهکانەوە، به شێوه‌ی به‌ربڵاو ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان ده‌رببڕین.