کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهمەن قوبادی: تا ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامی درێژە به خۆپیشاندانەکان بدەن

10:25 - 28 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: "بەهمەن قوبادی"، هونەرمەندی ناسراوی کورد، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات کە تاکوو ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامی، درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان بدەن.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر، "بەهمەن قوبادی"، هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی کورد، پەیامێکی کورتی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و لەو پەیامەدا داوا لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات کە درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان بدەن.

"بەهمەن قوبادی" ڕوو لە گەلی ڕۆژهەڵات دەڵێت: "ئێمە وەک گەلی کورد دەبێ مافی خۆمان وەربگرین".

ناوبراو هەروەها لەسەر ئەم بابەتە جەخت دەکاتەوە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، گەورەترین دوژمنی گەلی کوردە و نەتەوەی کورد تەنیا خاڵی هیوای نەتەوەکانی تری نێو چوارچێوەی ئێرانە.

"بەهمەن قوبادی" لە کۆتایی پەیامەکەیدا، داوا لە حیزبە کوردییەکان و قەڵەم بەدەستانی کورد دەکات کە بە هەر شێوازێک کە دەتوانن لەم خرۆشانەی خەڵکدا ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن.