"عەبدوڵڕەحمان سدیق" سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: "دراوسێكانمان له ئهنجامی ئهو شهڕانهی كه دهیكهن بۆ سهر ههرێمی كوردستان و تۆپبارانكردنهكان، تهنیا له ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠، نزیكهی یهک ملیۆن دۆنم دارستانمان لێ سووتێنراون".
ئەو بەرپرسە ژینگەییەی هەرێمی کوردستان هەروەها وتی: "لە ماوەی یەک ساڵدا ٢٥٠ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بۆردومانی وڵاتانی دراوسێ سووتاون".
ناوبراو زیادی کردووە: "نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە ئێمە دراوسێی باشمان نییە".
ئێران و تورکیە بەردەوام و بە بیانووی جۆراوجۆر دەستدرێژی دەکەنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و شاخەکان تۆپباران و مووشەکباران دەکەن و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە زیانێکی زۆر وەبەر ژینگەی کوردستان بکەوێت.