کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی زێراوەکانی پێترۆشیمی لە ئیلام هەزاران ماسی لەنێو چوونه

18:35 - 21 جۆزەردان 2721

بەهۆی تێکەڵبوونی زێراوەکانی پێترۆشیمی بۆ نێو ڕووبارەکانی پارێزگای "ئیلام"، هەزاران ماسی و جۆرەکانی ئاوژی لەنێو چوونه.

"غوڵامڕەزا ئەبداڵی"، سەرۆکی گشتیی پاراستنی ژینگەی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام وتوویەتی: "بەدواداچوونمان بۆ کێشەی زێراوی ئەو پێترۆشیمیانە کردووە و ئاشکرا بوو کە ئەو زیانەی بەر ژینگە کەوتووە بەهۆی زێراوەکانی دامەزراوەی پێترۆشیمی "ئیلام" ڕووی داوە".

پێشتریش بەهۆی زێراوەکانی دامەزراوە پیشەییەکانی پێترۆشیمیی "مەسجد سلێمان"، و پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو پارێزگایە ٧٠ سەر مەڕ و ماڵات لەنێو چووبوون.