کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی هاتنی ڕنوو ١٠ هاووڵاتی لە پارێزگای گیلان گیانیان لەدەست دا

10:51 - 25 رێبەندان 2719

لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، بەهۆی بارینی بەفری زۆر و هاتنی ڕنوو لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران، زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

پاش ٣ ڕۆژ بارینی بەفر لە پارێزگای گیلان، تەرمی ژنێکی لاو و کوڕەکەی لە ڕشتەڕوود سەر بە شاری ڕوودبار، لەژێر ڕنوو دۆزرانەوە، بەو پێیە ٧ کەس بەهۆی ڕنوو و ٣ کەسیش بەهۆی داڕووخانی خانوو لەبەر بارینی بەفر، گیانیان لەدەست دا.

"ئیرنا" لە زاری "پەیمان ئەسەدی"، بەرپرسی بەڕێوەبەری ڕووداوەکان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ١٠ هاووڵاتی و برینداربوونی ١٤٥ هاووڵاتیی دیکە کە  لە ماوەی ئەو ٣ ڕۆژەدا بەهۆی بارینی بەفر گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، پشتڕاست کردەوە.

بارینی بەفر لە پارێزگای گیلان لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ ڕێبەندانەوە هەتا ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان بوو بەهۆی پچڕانی ئاو و کارەبا و هەروەها داخرانی ڕێگاکانی هاتوچۆی گوندەکانی ئەو پارێزگایە.