کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی هەژاری لە ڕادەبەدەر خەڵک لە ئێراندا میوە بە دەنک دەکڕن

11:22 - 10 رەشەمه 2721

 "مستەفا دارایی نژاد"، سەرۆکی یەکیەتیی بارفرۆشانی "تاران" وتوویەتی: "چین و توێژەکانی کۆمەڵگە داواکارییان بۆ کڕینی میوە کەم بووەتەوە بەشێوەیەک خەڵک چیدیکە توانای کڕینی میوەیان بە کیلۆ نییە و تەنیا تویژی خۆشبژێو بە کیلۆ دەکڕن".

ناوبراو وتوویەتی: "دەبێ بەرپرسان لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن کە بۆچی میوە لەنێو خواردەمەنیی بنەماڵەکان سڕاوەتەوە".

بە وتەی چالاکانی ئەو پیشەیە، داخوازی بۆ کڕینی میوە لە حاڵێکدا دابەزیوە کە میوە لە بازاڕدا کەم نییە بەو حاڵە، دەوڵەت بە ناوی "هاوسەنگکردنی بازاڕ" دەستێوەردان لە بازاڕدا دەکات و نرخی میوە بەرز کردووەتەوە کە توانای کەم بوونەوەی کڕینی خەڵکی بە دواوە بووە.

 بەرزبوونەوەی بەردەوامیی نرخی خواردەمەنییەکان و نەبوونی توانایی ڕێژیم بۆ چاوەدێری و کۆنترۆڵ بەسەر نرخەکاندا بووەتە هۆی ئەوەیکە وردە وردە زۆربەی خواردەمەنییەکان لە سەفەرەی بنەماڵەکان بسڕێتەوە.

هەروەها ئەنجومەنی هاوردەکردنی برینج لە ئێران وتوویەتی: " لە هێندێک ناوچە برینج بە پێوانە دەکڕدرێت".