کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی وەرگەڕانی قەتارێک لە شاری مەشهەد، ١٧ کەس گیانیان لەدەست دا

12:32 - 18 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، قەتارێک کە لە شاری مەشهەد بەرەو شاری "یەزد" چووە، لە پەنجا کیلۆمیتریی شاری "تێبس" لە ڕێگای ئاسنیی خۆی لای داوە و نزیک بە ١٧ سەرنشینی  قەتارەکە گیانیان لەدەست داوە و ٥٠ کەسیش بریندار بوونە.

دۆخی کۆمەڵێک لە بریندارەکان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئەو ڕووداوە بەهۆی بەریەککەوتنی قەتارەکە لەگەڵ "بێڵـ"ـێکی مێکانیکی کە لە قەراخ ڕێگا ئاسنییەکە ڕاگیرابوو، ڕووی داوە.

قەتارەکە ٧ واگۆنی هەبووە و سەرجەم ٣٤٨ سەرنشینی هەبووە کە تا ئێستا ١٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

ئاماری کوژراو و برینداربووەکان لە زیادبووندایە.