کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێکی سپای پاسداران لە بانە چەند مەئمووری ڕێژیم بریندار بوون

12:22 - 2 خاکەلێوه 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمە، تیمێکی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێران لە بانە  لە ''بۆئێنی خواروو'' بەرەو ''گەرماو و نیروان'' لە حاڵی گەشت دابوونە کە ماشینەکەیان هەڵدێراوە و چەند کەسیان بریندار بوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە ئەو تیمە ٧ کەس بوونە کە یەکێکیان لەو ڕووداوەدا پەراسووی شکاوە.

لە ناوچەی بانە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چووبوو و لە زۆربەی شوێنەکان بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت پێشوازی لە جەژنی نەوروز کراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو تیمەی سپای پاسداران چووەتە گوندەکانی ''گەرماو و نیروان'' ئاڵای کوردستان'' کە بەبۆنەی نەورۆز هەڵکرابوو، بێنێتە خواەروە کە تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.