کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی پیسیی ئاو خەڵکی چەند گەڕەکی "سەقز" تووشی نەخۆشی بوون

12:40 - 15 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ئاوی چەند گەڕەکی شاری "سەقز" بەتایبەت گەڕەکی "قەوخـ"ـی ئەو شارە پیس و لێڵ بووە و خەڵکی ئەو گەڕەکانە نەخۆش کەوتوون.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئاوە چەند جار تاقیکاریی لێ هەڵگیراوەتەوە، بەڵام کێشەکە ڕوون نەبووەتەوە.

هاووڵاتییان بەهۆی پیسیی ئاوی ئەو گەڕەکانە تووشی سکچوون و داهێزان بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پێشتریش چەندین جار ئاوی ئەو گەڕەکانەی "سەقز" تووشی لێڵی ببوون کە هەتا ئێستا چارەسەرێکی کاریگەریان بۆ نەدۆزراوەتەوە.