کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی پیسیی ئاو لە ئەحواز سێ منداڵ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

12:26 - 20 رەشەمه 2720

سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا نەخۆشیی هیپاتیتی A بەرۆکی خەڵکی ئەحوازی گرتووەتەوە.

سێ منداڵی خەڵكی گوندی "قەجەریە" لە ئەحواز بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی هیپاتیتی A ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

"مێهران ئەحمەدیو بلووتکی" شۆرای تەندروستیی ئەهواز وتوویەتی، ٥٠ هەتا ٦٠ لەسەدی نموونەی ئاوی گوندەکانی ئەحواز لێڵە یان کۆلۆریان نییە یان کۆلۆرەکە ڕێژەی خاوێنکردنەوەی زۆر لە خوارەوەیە.

ناوبراو هۆکاری پچڕانی بەردەوامی ئاوی لە چەند بەش بەتایبەت پەراوێزنشینەکانی شاری ئەحوازی بە یەکێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی خەڵک وەسف کردووە.