کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی چالاکیی تێکدەرانەی حیزبوڵڵا، ئامریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر ئەم گرووپە تێرۆریستییە

13:02 - 30 خەرمانان 2721

"جرالدین گریفیتس" وتەبێژی ناوچەیی وزارەتی دەرەوی ئامریکا جەختی کردووەتەوە کە گەمارۆکانی "واشنتۆن" بە دژی گرووپی "حیزبوڵـڵا"ی لوبنان، بە هۆکاری چالاکییە "تێکدەرەکانی" ئەم گرووپە تێرۆریستییە، جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی تێلێڤیزیۆنیی "LBCI" لوبنان، "گریفیتس" ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان وتوویەتی: "بابەتی گەمارۆکان دژی حیزبوڵـڵا تەنیا لە چوارچێوەی ئامریکادا کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو ئەو گەمارۆیانە لایەنی نێودەوڵەتیی هەیە".

ناوبراو زیادی کرد، ئەوە خەڵکی لوبنانە تێچووی چالاکییە تێکدەرانەکانی حیزبوڵـڵا دەدات.

"جرالدین" لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە هاوردەکردنی نەوت لە ئێران و چالاکییە وێکچووەکانی لەلایەن گرووپی حیزبوڵـڵاوە، وڵاتی لوبنان دەخاتە مەترسییەوە.

هەروەها وتوویەتی: "دەوڵەتی ئامریکا بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژی گرووپی حیزبوڵـڵا، پێش بە کەڵکاژۆوەکانی ئەو حیزبە لە بودجەی دەوڵەتی لوبنان دەگرێت".

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، وزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا تۆڕێکی ماڵیی گرێدراو بە حیزبۆڵڵای خستە لیستەی گەمارۆکانیەوە.

حیزبوڵـڵا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانان بەبێ مۆڵەتنامە لە ئێرانەوە سووتەمەنیی هاوردە کردووە.