کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی چالاکیی هێزە نیابەتییەکانی ئێران داعش خەریکی خۆبووژاندنەوەیە

19:57 - 20 پووشپەڕ 2721

هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەرەنگاری دژی داعش کە ڕێبەرییەکەی بەدەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە، هۆشداریی داوە کە ئەو گرووپە تێرۆریستییە لە سێبەری هەبوونی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێراندا کە ژیانیان لە خەڵک تەنگ کردووە خەریکی بووژاندنەوەی هێزەکانی خۆیانن.

سەرهەنگ "دێیڤ ڤیلیامز" فەرماندەری ناوەندی هاوئاهەنگیی هاوبەش لە هاوپەیمانیی بەرەنگاری لەگەڵ داعش، ڕایگەیاندووە کە داعش لە پارێزگای "دیالە"ی عێراقدا خەریکی ڕێکخستن و بووژاندنەوەی هێزەکانی خۆیەتی.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە نیزامییەی ویلایەت هیەکگرتووەکانی ئامریکا، میلیشیا چەکدارەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کە ئێران پشتیوانییان لێ دەکات خەریکی خۆ بووژاندنەوەن.

سەرهەنگ "ڤیلیامز" هەروەها وتوویەتی کە بەردەوامیی هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بەرانبەر بە هێزەکانی ئامریکا بووەتە هۆی کاریگەری دانان لەسەر پێئەسپێردراوی سەرەکیی ئەو هاوپەیمانییە بۆ بەرەنگاری دژی داعش.