کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ڕاهێنانی ئەرتشی ڕێژیم لە مەریوان چەندین هێکتار لە دارستانی ناوچەکە ئاگری گرتووە

12:36 - 3 گەلاوێژ 2722

ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە لە ساڵانی ڕابردووەوە تا ئێستا دارستانەکانی ناوچەی "کانی قوڵەجانـ"ـی شارۆچکەی بەردەڕەشە سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی ڕاهێنانە نیزامییەکانی ئەرتشی ڕێژیم ئاگری تێ بەر دەبێت.

 هەموو ساڵێک بەهۆی ڕاهێنان بە چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەرتشی ڕێژیمەوە، بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ئاگریان تێ بەر دەبێت.

هەموو ساڵێک بەهۆی ڕاهێنانە نابەجێیەکانی ئەرتشی ڕێژیم بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی ئەو شوێنە لە ئاگردا دەسووتێنرێن و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە دەگات.