کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ڕووخانی بینایەک لە شاری "نەوسوود"، ٢ کەس گیانیان لەدەست دا

13:08 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، بینایەکی ٤ نهۆمی لە شاری "نەوسوود" لە پارێزگای کرماشان ڕووخا و بە هۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە حاڵی چوارکەس لە بریندارەکان لە ئێستادا ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

فەرمانداری ڕێژیم لە شاری پاوە لەو بارەوە وتوویەتی کە بینایەکی چەند نهۆمی لە شاری نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی گاز ڕووخاوە و لەو ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

ئەو بینایە ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی "محەممەد عارف شینەیی" بووە و لەو ڕووداوەدا کچی ناوبراو و نەوەکەی گیانیان لەدەست داوە.