کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ڕووخانی دیوار لە گوندێکی سەردەشت هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

13:33 - 1 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی "خدر مووساپوور"، خەڵکی گوندی "کوونەمشکی"، سەر بە شاری "سەردەشت"، بەهۆی ڕووخانی دیواری بلووک و لە کاتی دروستکردنی ئەنبار لەو گوندە، گیانی لەدەستدا.

ساڵانە هاوڵاتییەکی زۆر بەهۆی ڕوداوی کار و بیناسازی لە کوردستان و ئێران دەبنە قوربانی.

بەشی زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەست دەدەن کرێکارن کە بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی کار گیانیان لەدەست دەدەن.