کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ شەش کەس گیانیان لەدەست دا

13:22 - 24 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی ورمێ ـ سەڵماس "پردی قولنجی" پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسیش بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەو ڕووداوە لەنێوان سێ ماشین لە جۆری "پێژۆ پارس، ڕوا و پڕاید" ڕووی داوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە جادەی شنۆ ـ ورمێ بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست داوە و یازدە کەسیش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

هەروەها لە جادەی مەهاباد ـ سەردەشت بستووی "جەواڵەڕەشان" بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری پارس و پڕاید سێ کەس بریندار بوون.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست لە جادەکانی ئیران و بەتایبەت کوردستان، ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن و ٤٤ هەزار کەسیش بۆ هەمیشە کەمئەندام دەبن.