
لە دوای ئەوەی مامۆستایەکی قوتابخانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی کێشانی کاریکاتۆرێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، ئەو مامۆستایە بە ٤٥ زەربە قامچی مەحکووم کراوە.
"ڕەزا نێهزەت" مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی کێشانی کاریکاتۆر و بێڕێزی بە کاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن "موحسێن حاجی میرزایی" وەزیری پەروەردە و بارهێنان و "تورکەمەن ئەڵڵایاری" جێگری وەزیری پەروەردەی ڕێژیمەوە سکاڵای ڕاستەوخۆی لەسەر تۆمار کرابوو.
"ڕەزا نێهزەت" ئەو تۆمەتانەی بەنیسبەت بێڕێزی بە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە.