کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەمیی حەقدەست کرێکارانی شارەداریی شاری "شنۆ" مانیان گرت

10:16 - 3 رێبەندان 2721

بەپێی هەوالێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان کرێکارانی شارەداریی شاری "شنۆ" بەهۆی پێنەدانی حەقدەستی زیادی مانیان گرتووە.

ئەو کرێکارانە وتوویانە کە چاودێریی شارەداری بە هاوئاهەنگیی شارەداری، بڕیاریان داوە کە حەقدەستی زیادی بە کرێکاران نەدەن.

هەروەها وتوویانە بەهۆی مانگرتنی کرێکاران چەند ڕۆژێکە زبڵ لەنێو شاردا کۆ ناکرێتەوە و حەقدەستی کرێکاران بەڕادەی ساڵی ڕابردووش نییە تەنانەت لەو کاتەش کەمترە.

بەپێی یاسای خودی ڕێژیمی ئێران دەبێ مافی کرێکاران بدەن لەحاڵێکدا لە گشت کرێکار و فەرمانبەرەکان لە هەر کەسێک ١ تا ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەمەن مووچەیان لێ کەم دەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ٤ کرێکاریان لەسەر کارەکانیان دەرکردوون.