کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەڵکوەرگرتنی ئێران لە دڕۆن بۆ کاری تێرۆریستی، پارلمانی "هولەند" بڕیارنامەیەکی دژی ئەم وڵاتە پەسەند کرد

18:09 - 8 سەرماوەز 2721

بەهۆی کەڵکوەرگرتنی ئێران لە دڕۆن بۆ هێرش و کاری تێرۆریستی، پارلمانی "هولەند" بە ١١٣ دەنگ بڕیارنامەی دانانی گەمارۆ بە دژی ڕێژیمی ئێرانی پەسەند کرد. ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن ١٥ حیزبی "هولەند" لە پارلمان پشتیوانیی لێ کراوە.

هەناردەکردنی دڕۆن لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵـڵا، حەماس و حوسییەکان یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارنامەیە بووە.

هەروەها پەرەسەندنی هەڕەشەکان بۆ سەر پێرسۆنێلی نیزامیی "هولەند" و کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی زۆربوونی دڕۆنەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیەن.

لەو بڕیارنامەیەدا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پێشتر گەمارۆی ئامانجداریان دژی ئەندام و شیرکەتەکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام داوە، داوا لە دوڵەتی "هولەند" کراوە بەهۆی سیاسەتی ڕووخێنەری کەڵوەرگرتن لە دڕۆن لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئورووپا گەمارۆی وێکچوو دژی ئەو ڕێژیمە جێبەجێ بکەن.