
بەهۆی گرانیی لەڕادەبەدەر، نرخی خواردنەکان زیادی کردووە و دەستخستن و دابینبوونی زۆربەی خواردنەکان بۆ خەڵک ئەستەم بووەتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئاردسازان لەسەر گرانبوونی لە پڕتاوی ئارد ڕەخنەی لە وەزیری جیهاد گرتووە لەبابەت نەبوونی گەڵاڵەی تایبەت و گوێ پێنەدانی پێویست بە کێشەکە.
لە ئێستادا هەر کیلۆیەک ماکارۆنی لە بازاڕەکاندا بە ٢١ هەزار و ٩٠٠ تمەن دەفرۆشرێت.
لە ئێستادا ماکارۆنی بە هەموو جۆرەکانیەوە لە بازاڕەکاندا لە ٨ هەزارەوە تا ٢١ هەزار دەفرۆشرێت.
کەمی و نەبوونی ئارد کێشەی بۆ بەرهەمهێنانی زۆرێک لە خواردنە پێویستەکانی خەڵک لە بازاڕدا دروست کردووە و بەهۆی گرانییەوە توانایی خەڵک بۆ کڕینی زۆربەی خواردنەکان کەم بووەتەوە.